به نێوی خوای ده‌هه‌نده و دڵۆڤان
ڕێز و سڵاو و حوڕمه‌تم هه‌یه خزمه‌ت خوشكان و برایانی خۆشه‌ویستم. هیوادارام تاعات و عیباداتتان قه‌بووڵی ده‌رگاهی میری مه‌زن بێ. پیرۆزبایی هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ئاراسته‌ی ئێوه به‌ڕێزان ده‌كه‌م و له باره‌گای خوداوه‌ندی مه‌زن داواكارم ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبوو‌ن و ڕزگاری، به‌هره و توێشووی ئه‌هلی ئیمان له‌و مانگه پیرۆزه‌دا بێ.
خوشكان و برایانی ڕێزدارم، به‌ڕێكردنی شیاوی مانگی موباره‌كی ڕه‌مه‌زان و شكۆی جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، پێوه‌ندی به ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئێمه له جێبه‌جێكردنی عیباده‌ته‌كان و به‌هره‌مه‌ندبوونی مه‌عنه‌وی له‌و سفره و خوانه پڕپیت و به‌ره‌كه‌ته‌دا هه‌یه. زانایان و بیرمه‌ندان ئاماژه‌یان به چه‌ند خاڵێك كردووه كه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی بڕوادار له ڕۆژووگرتنه‌كه‌یه‌تی.
- پابه‌ندی و به‌رده‌وامی له وه‌فا به عه‌هد و په‌یمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره، به‌پێی ڕاده‌ی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوای میهره‌بان و پاراستنی سنووره‌كانی شه‌رعی ده‌رده‌كه‌وێ. هۆشیاری له پاراستن و به‌هێزكردنی سه‌فای ده‌روون، ئاسووده‌یی ڕوح و سڵامه‌تی دڵ و به‌هێزكردنی بیری خێرخوازانه و گرینگی‌دان به ڕه‌فتار و هه‌وڵسوكه‌وتی جوان و شیاو له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌ك و له‌ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌نرخانه‌ش گرینگتر، گه‌یشتن به پله‌ی به‌رزی پارێزكاری و چاودێری، كه ڕوونترین به‌ڵگه و هێمای قه‌بووڵی ڕۆژوو و تاعات و عیبادات له مانگی دابه‌زینی قوڕئانی پیرۆزه.
- فه‌زیله‌تی پارێزكاری له نیشانه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی مرۆڤ له گه‌وره‌یی به‌دیهێنه‌ر و گه‌یشتن به گرینگی كامڕه‌وایی له به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگار و پابه‌ندی به ڕێساكانی دادپه‌روه‌ری و ڕۆیشتن له چوارچێوه‌ی به‌ندایه‌تییه‌كی ئاگادارانه و موخلیسانه‌ی خوای گه‌وره‌یه.
- پارێزكاری، سه‌قامگیری و هێمای واتابه‌خشین به ژیان و گه‌یشتن به هاوسه‌نگی له بواری بڕوا، ئه‌خلاق و كردار و ده‌روازه‌ی چوونه نێو ژیانێكی پاك و شایسته‌ی ئه‌هلی ئیمان مسۆگه‌ر ده‌كا.
- پارێزكاری، ڕاسپارده‌ی به‌دیهێنه‌ری جیهان و پێوه‌ری پله‌ی نێوان مرۆڤه‌كان لای خوای گه‌وره و نیشانه‌ی ئاشتی و ته‌بایی له‌گه‌ڵ خوای به‌دیهێنه‌ر و ویستی خزمه‌ت به به‌دیهێنراوان و هه‌وڵ بۆ پاراستنی خۆیان له هه‌ر شتێكه كه له‌گه‌ڵ شكۆ و به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤ دژایه‌تی هه‌یه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «بَلَی مَن أَوفَی بِعَهدِهِ وَاتّقَی فَإِنَّ اللهَ یُحِبُّ المُتَّقِینَ» و هه‌روه‌ها: «إِنَّ اللهَ مَعَ الَّذِینَ اتَّقَوا وَ الَّذِینَ هُم مُحسِنُونَ».
جێی خۆیه‌تی هه‌ر وه‌ك له ده‌رفه‌تی پڕبه‌های مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بۆ پێوانی كرده‌وه‌ی خۆمان و پێداچوونه‌وه به چۆنیه‌تی پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ژینگه و كۆمه‌ڵگا كه‌ڵكمان وه‌رگرت، به هه‌مان چه‌شنیش له‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه نه‌خۆشی كۆڕۆنا به سنوورداركردنی دۆخی ژیان بۆی هێناینه پێش، به هه‌نگاونانه‌وه‌ی خواویستانه و هاوكاری و هاودڵی له چاكه و چاكه‌كاری و یارمه‌تیدانی نه‌داران و هه‌ژاران و چینی زه‌ره‌ردیتووان، ته‌واو كه‌ڵك وه‌رگرین كه خۆی له ئاسه‌واری بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژوویه.
ئێستا كه به‌پێی شیكارییه‌كی كه له ئارادایه، جیهانی دوای كۆڕۆنا له‌وانه‌یه جیاواز له جیهانی پێشتر بێ، جێی خۆیه‌تی كه خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی وڵات و هاونیشتمانیانی به‌ڕێز زۆرتر له جاران گرینگی به پێكهێنان و به‌هێزكردنی هیڵه‌كانی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌دوور له جیاوازی ئایینزایی، نه‌ته‌ویی و زمانی، به‌ڵكوو ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌ساسی مافی شارۆمه‌ندی و پێوه‌ری كه‌ڕامه‌تی مرۆڤی و بیری ژیانی ئاشتیخوازانه بده‌ن.
به‌وهیوایه كه ته‌واوی ئێرانیان به شێوازێكی یه‌كسان له پێداویستییه‌كان و به‌خششه‌كانی خوایی به‌هره‌مه‌ند بن و هه‌روه‌ها له ئاست كه‌مایه‌سی و كێشه و گرفته‌كان، له‌په‌نا یه‌كتر و هاوكاری یه‌كتر بن؛ هه‌روه‌ك كه خوای گه‌وره به گشتی و ڕوو به ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌فه‌رموێت: «خلق لکم ما فی الارض جمیعا» پێداویستی و لێهاتوویی و ده‌رفه‌ته‌كانی بێهه‌ژماری ئێرانی خۆشه‌ویستمان، ئی ته‌واوی هاوڵاتییانه. بێگومان به‌هه‌ر ڕاده‌یه‌ك بازنه‌ی هاوكاری به‌رامبه‌ر و هاودڵی نێوان شارۆمه‌ندان و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كان به‌ربڵاوتر بێ، به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی حكوومه‌ت و خه‌ڵك زۆرتر دابین ده‌بێ و به‌ڕاده‌یێكی زۆرتر له‌ئاست نه‌هامه‌تی و كه‌مایه‌سییه‌كان تاقه‌ت دێنن.
هیوادارم به تێگه‌یشتنی هاودڵانه‌ی یه‌كتر و لابردنی هه‌رجۆره پاوانخوازی و گشتخوازی كه ده‌بێته هۆی جیایی و دووری، شاهیدی داهاتوویه‌كی گه‌شتر و دڵخوازتر بین.
سه‌ربه‌رزی و ڕزگاری ته‌واوی ئێوه خۆشه‌ویستان له خوای گه‌وره داواكارم.
«رَبِّ اجعَل هَذَا بَلَدًا آمِنًا وَارزُق أَهلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ»
سڵاو و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌تان لێ بێ.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
نظرات